داهاتوومان بە کاری داهێنەرانە پڕشنگدار دەکەین

وەرە و تۆش بەشێک بە لەم پلاتفۆرمە هاوبەشە بۆ وەرچەرخانی سلێمانی لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و هاوکاریی بە کۆمەڵ

هاکاسۆن '٢٤

سمارت سولی یەکەم چالاکی بە هاکاسۆنێکی ناوازە دەستپێدەکات! بەشداری بکە بە هاوبەشکردنی ئەو ئالەنگارییانەی کە لە شارەکەماندا دەیانبینیت. تێڕوانینەکانت زۆر گرنگن بۆ وروژاندنی گفتوگۆی زیاتر و ئیلهامبەخشین بۆ چارەسەری ڕاستەقینە.

ئێمە پلاتفۆرمێکی بەیەکەوە کارکردن و هاوبەشین کە تایبەتە بە گۆڕینی شارەکەمان بۆ شوێنێکی داهێنەرانەتر و زیندووتر لە ڕێگای داهێنان و چارەسەری پشتبەستوو بە داتا.

زیاتر دەربارەی ئێمە
01ئەرکی ئێمە

ئەرکی ئێمە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانە، پەرەپێدانی هاوکارییە بۆ دروستکردنی چارەسەری داهێنەرانە کە کوالیتی ژیان بۆ هەموو هاوڵاتییەک بەرز بکاتەوە. ئێمە باوەڕمان بە کۆکردنەوەی دیدگا و بۆچوونی جیاواز هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئالەنگارییانەی ڕووبەڕووی شارەکەمان دەبنەوە.

02ئالەنگاری و چارەکان

ئێمە بە بەردەوامی کێشە و ئالەنگارییەکانی شارەکەمان لە ڕێاگای ئەم پلاتفۆرمەوە ڕادەگەیەنین. بانگهێشتی تاک، کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ پێشنیارکردنی چارەسەری داهێنەرانە. چارەسەرەکان دەتوانن لە داهێنانی تەکنەلۆجیاوە بن یان دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان.

03ئالەنگاری و چارەکان

ئێمە بە بەردەوامی کێشە و ئالەنگارییەکانی شارەکەمان لە ڕێاگای ئەم پلاتفۆرمەوە ڕادەگەیەنین. بانگهێشتی تاک، کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ پێشنیارکردنی چارەسەری داهێنەرانە. چارەسەرەکان دەتوانن لە داهێنانی تەکنەلۆجیاوە بن یان دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان.

slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
slider-image
Partners logoPartners logoPartners logoPartners logoPartners logoPartners logoPartners logoPartners logo
لەبەرچی سمارت سولی؟
01هاوکاری بۆ کاریگەری

بەشداری کۆمەڵگەی داهێنەرەکانمان بکە بۆ دروستکردنی پێشکەوتنی بەردەوام لەسەر ئاستی شارەکە لە ڕێگەی هاوبەشی جۆراوجۆرەوە

02داهێنانی گشتگیر

ئێمە باوەڕمان بە بەشداربوونی هەمووان هەیە. کەسێکی بەئەزموون بیت، خاوەنکار بیت، یان هاوڵاتییەکی خەمخۆر، دەنگی تۆ گرنگە. سمارت سولی شوێنێک دابین دەکات هەمووان بتوانن بەشداری تێدا بکەن لە دروستکردنی شارێکی زیرەکتر.

03گەشەپێدانی شاری زیرەک

ئەم پلاتفۆرمە تەنها بۆ خستنەڕووی ئالەنگاری و چارەسەرەکان نییە، بەڵکو هەروەها بۆ ڕێکخستنی گەشەپێدانی شارێکی زیرەکە کە تەکنەلۆجیا، داهێنان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا بەکاربهێنێت بۆ باشترکردنی ئەزموونی شار.

04تۆش لەگەڵمان بە

لەگەڵمان بە لە دروستکردنی شارێک کە لەسەر هاوکاری و داهێنان و پابەندبوونێکی هاوبەش گەشە بکات. با پێکەوە داهاتووی شارەکەمان دروست بکەین!.

لەگەڵمان بن لە دروستکردنی شارێک کە لەسەر هاوکاری و داهێنان و پابەندبوونێکی هاوبەش بە خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان گەشە بکات.

بیرۆکەیەکت هەیە کە سلێمانی باشتر و چاکتر و گەشەسەندووتر دەکات؟ پەیوەندیمان پێوە بکە